ئارسیناڵ لەگەڵ هێرشبەرێکی دیکەدا رێککەوتووە
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی ئاشکرایکردووە یانە ئینگلیزییەکە لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆلاکی هێرشبەری یانەی هۆفێنهایمی ئەڵمانیدا رێککەوتووە تا پەیوەندی بە ریزەکانییەوە بکات.
رۆژنامەکە دەڵێ ئارسیناڵ لە هاوینی ئەمساڵدا چەندین گرێبەست ئەنجامدەدات بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ کۆلاک لەسەر وردەکاری گرێبەستەکەی رێککەوتووە.
رۆژنامەکە زیاتر ئاشکرایکردووە تەنیا ئەوە ماوە ئارسیناڵ وردەکاری گرێبەستەکە لەگەڵ هۆفێنهایمدا تەواو بکات.
هەواڵی رۆژنامەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ کلاودیۆ رانیێری راهێنەری یانەی لیستەر سیتی ئاشکرایکرد جیمی ڤاردی هێرشبەری یانەکەی پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵەوە دەکات.
تا ئێستا یانەی ئارسیناڵ بە فەرمی تەنیا گرانیت شاکای یاریزانی بۆرووسیا مونشنگلادباخی کڕیوە.
م
