فەرەنسا پاڵێوراوی بەدەستهێنانی نازناوەکەیە
لەگەڵ خەون بینین بە دووبارەکردنەوەی ئەو دەستکەوتەی کە 16 ساڵ لەمەوبەر بەدەستیانهێنا، هەڵبژاردەی فەرەنسا دوائامادەکارییەکانی خۆی بۆ یۆرۆ 2016 ئەنجامدا.
کەڵەشێرەکان لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا شانبەشانی هەڵبژاردەکانی رۆمانیا ، ئەلبانیا و سویسڕا یاریدەکەن، ئامانجی ئەوان تەنیا و تەنیا هێشتنەی نازناوەکەیە لە خاکی لێس تریکۆلۆرس.
پێکهاتەکەی لێس بلووز رەنگە لە هەموو پێکهاتەکانی دیکە لە رووی ناو و ئاستەوە بەهێزتر بێت و دوورخستنەوەی ئەستێرەکان لێرە بووەتە کارێکی ئاسایی، ئەوەتە کەریم بێنزیما و ماتیۆ مالبوێنا، ئەلێکساندەر لاکازێت و چەند یاریزانێکی دیکە لە ریزەکانی لا سێلەکشن کە نازناوی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە دوورخراونەتەوە.
پۆڵ پۆگبا سەرکردایەتی هێڵی ناوەڕاستی کەڵەشێرەکان دەکات، ئەو رەنگە گرانترین یاریزانی نێو پاسی ئەو هەڵبژاردەیە بێت، جگە لەویش لە هێڵی پێشەوەدا ئۆلیڤێ جیرۆ ، دیمیتری پایێ و ئانتوان گریزمان شانبەشانی مارشیاڵ ، جیانک و کۆمان شەش یاریزانن کە تێکەڵەیەکن لە خێرایی، ئەزموون و گۆڵکردن .
فەرەنسا لە میژووی یۆرۆدا تەنیا دووجار بووە پاڵەوانی ئەم جامە، دواینیان لە ساڵی 2000 بوو، ئەوکات لە کاتی زیادکراودا لە ئیتاڵیایان بردەوە.
م
