ئامارێكی تایبەت بە هەڵبژاردەی كوردستان لە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا

ئامارێكی تایبەت بە هەڵبژاردەی كوردستان لە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا
رۆژی یەكشەممە لە هەرێمی ئەبخازیا كۆتایی بە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا هات، كە تیاییدا هەرێمی ئەبخازیا بۆ یەكەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بە دەستهێنا، ئەمەی خوارەوە ئامارێكی تایبەتە لەسەر هەڵبژاردەی كوردستان لەم پاڵەوانێتیە.
- هەڵبژاردەی كوردستان پلەی هەشتەمی بە دەستهێنا.
- هەڵبژاردەكە پێنج یاری ئەنجامدا، لە دوو یاری سەركەوتنی بە دەستهێناوە و لە سێ یاری تووشی دۆران هات.
- هەڵبژاردەی كوردستان لەم پاڵەوانێتیە بەهیچ شێوەیەك لە كاتی یاسایی یارییەكە تووشی دۆران نەهاتووە، بەڵكو لە هەر سێ یاری بە لێدانی یەكلاكەرەوە تووشی دۆران هات.
- هەڵبژاردەی كوردستان لەم پاڵەوانێتیە نۆ گۆڵی تۆماركردووە و سێ گۆڵی لێ تۆماركراوە.
- هەر سێ گۆڵ لە سەرهەنگی موحسین تۆماركراوە.
- لەم پاڵەوانێتیە لە كۆی نۆ گۆڵ حەفت یاریزان گۆڵیان تۆماركردووە، بەمشێوەی خوارەوە.
1- هونەر ئەحمەد (2) گۆڵ.
2- جاسم محەمەد حاجی، دیار رەحمان، میران خەسرەو، فەرهەنگ وریا، عەبدوڵڵا كەیفی، فەرحان شوكر (1)گۆڵ.
و لە یاری پادانیا یاریزانێكی هێڵی بەرگری پادانیا گۆڵێكی بەهەڵە لە خۆیان تۆماركرد.
- لەم پاڵەوانێتیە یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان 8 كارتی زەردیان وەگرتووە بەمشێوەیە:
1- میران خەسرەو (2)كارتی زەرد، 2- دیار رەحمان (2)كارتی زەرد، 3- كامەران عەلی (1) كارتی زەرد، 4- هاورێ جەلال (1)كارتی زەرد، 5- محەمەد سابیر (1)كارتی زەرد، 6- خالید موشیر (1)كارتی زەرد.
- هیچ یاریزانێكی هەڵبژاردەی كوردستان كارتی سووریان بە رووی بەرزنەكرایەوە.
- راهێنەر خەسرەو گورون لە كۆی 23 یاریزان لەم پاڵەوانێتیە یاری بە 22 یاریزانكردووە، تەنیا گۆڵپارێز ریباز عەبدوڵڵا بەشداری لە یارییەكان نەكرد.
- گۆڵپارێز سەرهەنگ موحسین و یاریزان بەیار ئەبوبەكر لە هەر پێنج یاری بەشێوەیەكی سەرەكی یاریان كرد.
- زەنار فەیزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی كوردستان تەنیا 2 خولەك بەشداری لە یارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان كردووە.
- هەردوو یاریزان بەیار ئەبو بەكر و جاسم محەمەد حاجی باشترین یاریزانن لە رووی دروستكردنی گۆڵ، باشترینەكان بەمشێوەیە:
1- جاسم محەمەد حاجی (2)گۆڵی دروستكرد، 2- بەیار ئەبو بەكر (2)گۆڵی دروستكرد، 3- كۆسرەت بایز (1)گۆڵی دروستكردووە، 4- فەرحان شوكر (1)گۆڵی دروستكردووە، 5- رێكار هاشم (1)گۆڵی دروستكردووە.
- هەڵبژاردەی كوردستان لە كۆی نۆ گۆڵ، تەنیا یەك گۆڵیان بە لێدانی سزا تۆماركرد لە رێگەی میران خەسرەو.
جێگەی باسە ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستان پێكهاتووە لە خەسرەو گورون راهێنەر و داراوان قادر و خالید موسا یاریدەدرانی راهێنەر و فاخی عەلی راهێنەری گۆڵپارێز.
رێبین رەمزی
Top