ئەبخازیا بووە پاڵەوانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا

ئەبخازیا بووە پاڵەوانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا
رۆژی یەكشەممە لە هەرێمی ئەبخازیا كۆتایی بە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا 2016 هات، كاتێك هەڵبژاردەی ئەبخازیا بووە پاڵەوانی خولەكە بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا.
لە رۆژی یەكشەممە دوو یاری گرنگ ئەنجامدرا، لەسەر یاری پلەی سێیەم و چوارەم هەردوو هەڵبژاردەی پادانیا و باكووری قوبرس رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییەدا هەڵبژاردەی باكووری قوبرس پلەی سێیەمی بە دەستهێنا دوای ئەوەی بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ لە هەڵبژاردەی پادانیای بردووە.
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەبخازیا و پەنجاب رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییە دراماتیكیەدا لە كاتی ئاسایی یارییەكەدا بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوون، لە لێدانی یەكلاكەرەوەدا هەڵبژاردەی ئەبخازیا بە ئەنجامی (6-5) گۆڵ سەركەوتنی بە دەستهێنا، بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئەبخازیا بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆی نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بە دەستهێنا.
ریزبەندی كۆتایی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بەمشێوەیە:
1- ئەبخازیا
2- پەنجاب
3-باكووری قوبرس
4- پادانیا
5- ساپمی
6- ئەرمینیای رۆژئاوا
7- كۆریا یەكگرتوو
8- كوردستان
9- سیزكلاند
10- سۆمیلاند
11- ریتیا
12- دوورگەكانی جاكوس
جێگەی باسە هەڵبژاردەی كوردستان لەم پاڵەوانێتیە خراپترین ئەنجامی لە مێژووی خۆیدا تۆماركرد.
رێبین رەمزی
Top