ماتا داواکراوە

ماتا داواکراوە
ماتا داواکراوە
یانەی وێست ھام یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی داوای خوان ماتای یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی کردووە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بیباتە ریزی یانەکەی، رۆژنامەی کونفدینسیالی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ویست ھام لە گۆفت و گۆ دایە لەگەڵ یانەی شەیتانەکان بۆ ئەوەی ڕازی بن بە گواستنەوەی ماتا بۆ یانەکەیان ، لە دوای دەست بەرکاربوونی مۆرینھۆش لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانە سور پۆشەکە چەندین یاریزان یاریگای ئۆل ترافۆرد بە ھەتا ھەتایی جێ دەھێلن و جارێکی تر ناگەرێنەوە ئەم یانەیە یانەی بەرساش ھاتۆتە سەر ھێل کە داواکاری ھێنانی ئەم یاریزانە ئیسپانییە ، یانەی بەرشاش بەھۆی پێویست بوونی بە یاریزانی ھێلی ناوەڕاست ئەم داوا کارییەی پێشکەش بەم یاریزانە کردووە ، بەرشلۆنە جگە لەم یاریزانە داوای دالی بلیندی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی مان یونایتدی کردوە بۆ ئەوەی ئەم دوو یاریزانە لە ھاوینی ئەمساڵ بگوزێتەوە ماتاش تاکو ئێستا خۆی یەک لای نەکردۆتەوە بە شێوەیەکی فەرمی.
کارزان کانەبی

Top