بلوگرانا و رۆما شەڕی بەدەستھێنانی فەرەنسییەک دەکەن
سامویل ئاومتیتی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی لیۆنی فەرەنسی و ھەڵبژاردەی فەرەنسا لەلایەن ھەریەک لە یانەکانی بارسیلۆنا و رۆما داوا کراوە، رۆژنامەی لیکیبی فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کردووە یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی بەفەرمی داوای سامویلی لە ئیدارەی یانەی ئۆلۆمپیاک لیۆنی فەرەنسی کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری سامویل بن بۆ یانەی بەرسا ، ئەم رۆژنامە فەرەنسیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە یاریزانی ناوبراو و یانەکەی ھەرێمی کەتالۆنیا بەفەرمی گەیشتونەتە رێکەوتن کە لە دوای جامی یۆرۆی ئەوروپا پەیوەندی بە یانەی بەرساوە دەکات یانەفەرەنسییەکەش ڕازی بووە بە دەستبەرداربوون لەم یاریزانە، رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا سامویلی بەڕەگەز کامیرونی یاریزانی یانەی لیۆن و ھەڵبژاردەی فەرەنسی چەندین گرێبەستی پێشکەش کراوە لەلایەن یانەکانی ئەرسناڵ و چێلسی وتوتنھام ھەریەک لە یانەکانی رۆما و میلانی ئیتالی بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەم یاریزانە بن بۆ یانەکانیان پەڵکیشی بکەین،ھەرچەندە بارسا دووچاری ئەرکێکی قورس دەبێت لە ئەگەری ڕازی نەبوونی سەرۆکی یانەی لیۆن ، بارسا بڕی ٢٥ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە دابین کردووە، ئەم یاریزانەش حەز بە یاری کردن دەکات لە ریزی یانەی بارسا لەکاتێکدا رۆما بە بەھێزی داوای ئەم یاریزانەیە.
کارزان کانەبی
