بارسا داوای دینیس سوارێزی کردووە
یانەی بەرسیلۆنای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە لە پێگەی سەرەکی یانەکە کە بەفەرمی داوایان لە یانەی ڤیاریالی ھاو نیشیمانی خۆیان کردوە بۆ ئەوەی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەکە دینیس سوارێزیان کردوە بۆ ئەوەی لەم ھاوینە بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان، سوارێز لە ٤٨ یاری یانەکەی بەشداری کردووە و ٥گۆڵی تۆمار کردووە،پێشووتریش لەگەڵ یانەی ئیشبیلیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە پاڵەوانی یۆرۆ لیگی بەدەستھێناوە،داوا کردنی ئەم یاریزانە لەسەر داوای لویس ئەنرێکی ڕاھێنەری یانەی بلوگرانابووە بۆ ئەوەی بتوانێ پێکھاتەیەکی بەھێز بۆ وەرزی نوێ خولەکانی ئەوروپا ئامادە بکات بۆ یانەکەی ھەرێمی کەتالۆنیا، سوارێزی بچووکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە تیپی دووەمی بەرسیلۆنا ٣٦یاری کردووە و شەش گۆڵی تۆمارکردووە لە ئێستاشدا ئەنرێکی پێویستی بەم یاریزانە ھەیە لە ھێلی ناوەڕاستی یانەکەی.
کارزان کانەبی
