ئێدین ھازارد خۆی یەکلاکردەوە

ئێدین ھازارد خۆی یەکلاکردەوە
ئێدین ھازارد, یاریسازی بەلجیکی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا, جارێکی تر ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە جێھێشتنی ریزەکانی یانەکەی دەکەنەوە.

ھازارد لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا گوتی” ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە من بیر لە جێھێشتنی ریزەکانی چێلسی دەکەم, بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و ھیچ کاتێک لەو بارەدا ریزەکانی یانەکەی جێناھێلم, تا ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستم ماوە و دەمەوێت لەسەر ماوەی گرێبەستەکەم پابەند بم.

یاریسازی بەلجیکی لەبارەی گرنگی پێدانی بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا, رەتیکردەو گفتوگۆی لەگەڵ ئەو یانەیە کردبێت.




م
Top