یارییەکی خولی کۆماری چیک بە 52 پێنالتی یەکلاکرایەوە

یارییەکی خولی کۆماری چیک بە 52 پێنالتی یەکلاکرایەوە
لە یارییەکی خولی پلە پێنجەکانی کۆماری چیک, پاش ئەوەی دووو یانە بە ئەنجامی ٣-٣ لە کاتی یاسایی یارییەکەیان یەکسان بوو, ھەردوولا ناچار بوون پەنا بۆ لێدانە یەکلاییکەرەوەکانی پێنالتی ببەن.

لە خولەی پلە پێنجەکانی کۆماری چیک و یاری نێوان ھەردوو یانەی ئێس کی باتۆف١٩٠٣ و سی فریستاک, کاتی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٣ کۆتایی ھات, بۆیە ھەردوولا دواجار دوای لێدانی ٥٢ پێنالتی یارییەکەیان بە کۆتا ھێنا و یانەی دووەم بە ئەنجامی ٢٢-٢١ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.

بەم ھۆیەوە ریکۆردێکی نوێ لە لێدانە یەکلاکردنەوەی پێنالتیەکان تۆمار کردا, چونکە پێشتر لە ھیچ یارییەکدا ئەم ژمارەیە تۆمار نەکراوە.




م
Top