ڕاهێنەری بەڕازیل ستایشی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئەکوادۆر دەکات

ڕاهێنەری بەڕازیل ستایشی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئەکوادۆر دەکات
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سامبا لە یەکەمین یاری خۆی لە کۆپا ئەمەریکا بە ئەنجامی 0-0 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەکوادۆر یەکسانبوو، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ستایشی هێڵی بەرگری ئەو هەڵبژاردەیەی کرد.

لەم بارەیەوە، کارلۆس دۆنگا، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سامبا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کە تیپەکەی لە یەکەم یاری لە پاڵەوانێتی کوپا ئەمەریکا بەرانبەر ئەکوادۆر ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و هەمیشە لە بردنەوە و گۆڵ تۆمار کردن نزیک بوو، بەڵام تۆکمەیی هێڵی بەرگری ئەکوادۆر یارییەکەی بۆ ئێمە زۆر قورس کرد و لە کۆتایی بە ئەنجامی یەکسانبوون لە یارییەکە هاتینە دەرەوە”.

ئاشکرایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5-6-2016، لە میانەی پاڵەوانێتی کوپا ئەمەریکا،سێ یاری ئەنجامدرا و دوو یاری نێوان (بەڕازیل و ئەکوادۆر ) و (پارگوای و کۆستاریکا) بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات، لەیارییەکی دیکەشدا، هەڵبژاردەی پیرۆ بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە هایتیی بردەوە.



م
Top