یانەی برایەتی بەشداری لە خولی پلە یەكی عێراق دەكات
وا بریارە بوو یانەی سلێمانی بەشداری لەم خولە بكات، بەڵام یانەكە بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە خولەكە راگەیاند، تا ئێستا یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاری لەسەر ئەم بابەتە نەداوە، بۆیە یانەی برایەتی لە شوێنی یانەی سلێمانی بەشداری لە خولەكەی كرد.
بۆ ئەم مەبستە دەستەی راهێنەرانی یانەكە تیپێكی تۆكمەی بۆ خولەكە ئامادەكردووە، لە لێدوانێكی تایبەتدا فاتیح حەمە خان راهێنەری یانەی برایەتی گوتی: هەرچەندە خۆئامادەكردنمان بۆ ئەم خولە وەكو پێویست نەبوو، بەهۆی كەمی كات كەچی ئێمە هەوڵ دەدەین ئەنجامێكی باش بە دەستبهێنێن و چەند یاریزانێكی یانەكانی تری كوردستانمان بانگهێشت كردووە لە یانەكانی هەولێر و هەندرێن و پێشمەرگەی هەولێر و نەورۆز، بۆ ئەوەی بتوانین یەكێك لە بلیتەكان بۆ خۆمان مسۆگەر بكەین.
پێكهاتەی یانەی برایەتی بۆ خولی پلە یەكی عێراق بەمشێویە:
( دیدارحامد (یانەی ئارارات)، محمدکامەران، ڕێبوار تەها، سەلام ئەحمەد، ڕێبوارنەجمەدین، محمد شێرزاد(یانەی هەندرێن)، ئەڕکان ئەمیر، شوانە قادر (پێشمەرگەی سلێمانی)، عومەرشەمال، سعودفاروق (یانەی هەولێر)، سەنگەر عبدالکریم (یانەی هەندرێن)، بۆتان دەهام، هێدی لەتیف، سامان شوان، هیواجلال، مازن عزیز، وریا کامەران، بۆتان تەها، هاوکاریەحیا (یانەی نەورۆز)، فەرهەنگ وریا (پێشمەرگەی هەولێر)، سەفین مەنسوڕ، هۆگر حسێن (هەولێر)، هیدایەت لەتیف(یانەی هەندرێن)، شاهۆ فاریق.
جێگەی باسە سبەی شەممە یانەی برایەتی یەكەم یاری خۆی لە كۆمەڵەكەی بەرانبەر یانەی سەڵاحەدین ئەنجام دەدات و یانەی برایەتی شانبەشانی یانەكانی (دیالی، سەلاحەدین، گازی باكوور) یاری دەكات و گشت یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە لە شاری كەركووك لە هەردوو یاریگەی كەركووك و گازی باكوور ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
