ئەمشەو ئەفسانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەجاکس لە بێرنابیۆ بەیەک دەگەن
بڕیارە سەعات 7.30 ئەمشەو یەکشەممە 5-6-2016، لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەستێرەکانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەجاکس لە یارییەکەکی خێرخوازیدا کە بە (کۆرازۆن کلاسیک ماتش) ناسراوە بەیەک دەگەن، ڕۆژنامەی AS لەم بارەیەوە ئاماژەی کردووە، کە لەم یارییەدا ڕائول گۆنزالیس ، لویس فیگۆ ، گۆتی ، سۆلاری ، رۆبێرتۆ کارلۆس بۆتراگینۆ ڕەنگە زێدانیش بەشداری بکات.
سەبارەت بەم یارییە (ڕائول گۆنزالیس) ئەفسانەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید کە ماوەیەکی کەمە وازی لە یاری کردن هێناوە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، کە ئەو یارییە زۆر بە تام چێژ دەبێت لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی گەورە، هەروەها گەڕانەوە بۆ یاری کردن لە بێرنابیۆ خۆشییەکی زۆرم پێ دەبخشێت، ڕاستە یارییەکە بۆ فەرمی نییە و ڕکابەری تێدا نییە و بۆ خۆشییە بەڵام بەلای زۆربەی یاریزانە بەشداربووەکان ئەو یارییە گرنگی زۆری هەیە.
لەکۆتایی هەواڵەکەی ڕۆژنامەی AS هاتووە، کە بەر لە دەستپێکی یارییەکە بە 12 سەعات لە کۆی 81 هەزار پلیتی ئەو یارییە،تەنها 3 هەزار پلیت ماوە، کە جارێکی دیکە ئەفستەکانی یانەی شاهانە لە بێرنابیۆ کۆدەکاتەوە
م
