بەفەرمی لیستی كۆتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئۆروگای مەشقی شاری هەولێر ئاشكرا كرا

بەفەرمی لیستی كۆتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئۆروگای مەشقی شاری هەولێر ئاشكرا كرا
ئەمرۆ یەكشەممە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە شاری بەغداد كۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ ئاشكراكردنی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئۆروگای مەشقی، كە وا بریارە لە 15ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت، لیستەكە لە 28 یاریزان پێكهاتووە و تیاییدا چەند یاریزانێكی كورد بانگهێشت كراون، ئەم پێكهاتەیە كۆتایی نییە، بەڵكو دواتر یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی و هەندێك یاریزانی پیشەگەر لە خولەكانی ئەوروپا لە قۆناغی كۆتایی بانگهێشتی هەڵبژاردەكە دەكرێن.
لیستی كۆتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئۆروگای مەشقی شاری هەولێر بەمشێوەیە:
گۆڵپارێز
1- دلێر حاتم (یانەی هەولێر)، 2- شوان جەلال (پیشەگەر لە خولی ئینگلیزی)، 3- محەمەد گاصد (یانەی زەورا، 5- جەلال حەسەن (یانەی شورتە)، 6- قەیس عانی (پیشەگەر لە ئەوروپا)
هێڵی بەرگری:
1- بەیار ئەبو بەكر (یانەی دهۆك)، 2- كەرار محەمەد (یانەی زەورا)، 3- عەلی لەتیف (یانەی زەورا)، 4-عەباس قاسم (زاخۆ)، 5- ساماڵ سەعید (قوە جویە)، 6-حوسام كازم(نەفت)، 7- ئەحمەد نازم (قوە جویە)، 8-حوسێن فەلاح (مینا)، 9- عیسام یاسین (نەفتی ناوەراست).
هێڵی ناوەراست
1- میران خەسرەو (هەولێر)، 2-ئەمجەد وەلید (نەفتی ناوەراست)، 3- حوسێن عەبدولواحد(زەورا)، 4- حوسێن عەبدولواحید (زاخۆ)، 5-ویسام مالك(نەفتی جنوب)، 6- مازن فیاز (نەفت).
هێڵی هێرشبەر:
1-حەمادی ئەحمەد (قوە جویە)، 2- جاسم محەمەد (نەفتی ناوەراست)، 3-عەلا عەبدولزەهرە (زەورا)، 4-محەمەد شۆكان (مینا)، 5- مستەفا جۆدە (نەفت)
یاریزانە پیشەگەرەكان:
1- رێبین ئەسعەد (خولی سویدی)، 2- ئاڵان محیەدین (خولی سویدی)، 3- نیل هادی (خولی ئوسكتلندی).
جێگەی باسە لەم لیستە یاریزان یونس مەحمود دوورخرایەوە.
رێبین رەمزی
Top