باوکی نێیمار بە نیازە کوڕەکەی بەرەو یانەی پاریس سان جێرمان ببات
سایتی (UOL Esport) ئاماژەی کردووە، کە باوکی نێیمار پێی وایە کۆچ کردنی کوڕەکەی بەرەو یانە زەبەلاحەکەی پاریس لە بەرژەوەندی ئەو دەبێت، بە تایبەتی دوای گفتو گۆکردنی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان، کە ئامادەیی دەربڕیوە مووچەیەکی خەیاڵی کە دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بە یاریزانەکە بدات، بۆیە باوکی نێیمار ڕایگەیاندووە، کە هەرگیز بە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی لەگەڵ بارسا کوڕەکەی ناتوانێت ئەو پارەیە بە دەست بهێنێت هەروەها ناتوانێت بەم زووانە کارێکی وا بکات تا وەک ئەستێرەی ژمارە یەکی یانەکەی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
بەگوێرەی سایتە بەڕازیلییەکە تەماعکارییەکانی باوکی نێیمار بە پێچەوانەی هەڵوێستی کوڕەکەیەتی، کە بە یاری کردن لەگەڵ بارسێلۆنا خۆشحاڵە و خوازیارە گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ بلوگرانا تازە بکرێتەوە.
م
