مانشافت بەكاركەوتەوە
یارییەكە شەوی رابردوو لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا و تێیدا یاریزانانی مانشافت بڕوا و متمانەیان بۆ جەماوەر و راهێنەرەكەیان گەڕاندەوە، پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بە سلۆڤاكیا دۆڕان.
لە یارییەكەدا و لە خولەكی 39دا ئادەم لانگی یاریزانی هەنگاریا بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد و ئەڵمانیای بە گۆڵێك پێشخست.
لە گێمی دووەمیشدا ئەڵمانیا باڵادەستیی خۆی بە تەواوی بەسەر یارییەكەدا سەپاند و لە خولەكی 63دا تۆماس مۆلەر گۆڵی دووەمی بۆ مانشافت تۆماركرد و تیپەكەی ئاسوودەكرد، كە گۆڵی 32یەمینی خۆی بوو لەگەڵ تیپی وڵاتەكەی.
ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2016دا لە كۆمەڵەی سێیەمە لە تەك هەڵبژاردەكانی ئۆكڕاینا، پۆڵەندا و ئێرلەندای باكوور، یەكەم یاریش لە یۆرۆی 2016 بەرامبەر ئۆكڕاینا لە رۆژی 12ی ئەم مانگە ئەنجامدەدات.
م
