فەڕەنسا ترسی لە یۆرۆی 2016 هەیە
بێرنانرد کازینۆف، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا رایگەیاند بەرپرسانی پۆلیسی وڵاتەکەی داوایان کردووە، پێویستیان بە زیادکردنی ژمارەی پۆلیسەکان هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوی یۆرۆی 2016 لە هەموو روویێکەوە بپارێزن.
وەزیری ناوخۆ زیاتر ئاماژەشی بەوەکرد، مایکل کاتۆدۆی بەڕێوبەری پۆلیسی فەڕەنسا نەیگوتووە جێگەی تایبەت بە هاندەران لە دەرەوەی یاریگە دابخرێت، بەڵکو داوای کردووە کە ژمارەی پۆلیسەکانیان بۆ زیاد بکرێ.
پاریس یەکێكە لەو نۆ شارەی، کە یارییەکانی یۆرۆی تێدا بەڕێوەدەچێ و یاری کردنەوە و کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەش لە یاریگەی ستاد دو فرانس لە ناوچەی ساندۆنێی ئەو شارەدا بەڕێوەدەچێت.
م
