بایەرن میونشین هیگوایینی ناوێت

بایەرن میونشین هیگوایینی ناوێت
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی، گرنگی دانی یانەی بایەڕن میونشین بە (هیگوایین)ی ئەستێرەی یانەی ناپۆلی، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یانە باڤارییەکە ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە.

لەم بارەیەوە، مایکل ڕیتشکە بەڕێوەبەری هونەری یانەی بایەڕن بە ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت) ی ڕاگەیاند کە گومان لەوەدا نییە، کە هیگوایین یەکێکە لە باشترین چوار هێرشبەر لە جیهان بەڵام یانەکەمان خاوەن (لیڤاندۆسکی)ییە، کە بە باشترین هێرشبەری جیهان دادەنرێت.

هەروەها گوتیشی” لیڤا لە ئێستەدا 3 ساڵ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەڕن ماوە، بۆیە ئێمە بیر لە هێنانی هیچ هێرشبەرێکی دیکە ناکەینەوە، هەر هێرشبەرێکی دیە بێتە یانەکە هیچ نرخێکی نابێت لە کاتێک لیڤا یاری بکات”.

ئاشکرایە، کە لیڤاندۆسکی بە تۆمار کردنی 30 گۆڵ نازناوی گۆڵکاری بۆندزلیگای بەدەستهێنا، لەوساتەش لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە خۆئامادەکردن بۆ یارییەکانی یۆرۆی2016 فەرەنساوە سەرقاڵە.




م
Top