ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی چوار ئەستێرەی درێژ دەکاتەوە

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی چوار ئەستێرەی درێژ دەکاتەوە
بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە نیازە گرێبەستی چوار لە ئەستێرەکانی تیپی تۆپی پێی یانەکە درێژ بکاتەوە.

بە گوێرەی تازەترین راپۆرت، یانەی شاهانە دەیەوێت گرێبەستی هەر یەکە لە گاریس بەیل و خێسێ و ئیسکۆ و پیپی درێژ بکاتەوە، ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانیا لەم بارەیەوە ئاماژەی کردووە، کە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی گاریس بەیل ڕیاڵ مەدرید بە نیازە مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە لە 9 میلۆن یۆرۆ بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە، بەمەش مووچەی ساڵانەی بەیل لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووەم بەرزترین مووچەی ساڵانە دەبێت و مووچەی ڕامۆس بۆ سێیەم بەرزترین مووچە پاشەکشە دەکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە ڕیاڵ مەدرید گرنگی زۆر بە گرێبەستی خێسێ دەدات، کە تا ساڵی 2017 بەردەوام دەبێت و دواتر یاریزانەکە ئازاد دەبێت، لەبەر ئەو هۆکارەش یانەی شاهانە بە تازەکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەوە سەرقاڵە تا ڕێگە بگرێت لەو یانانەی چاوەڕێی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە دەکەن.




م
Top