تیپی باسکەی بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە یۆرۆلیگ کرد
چارەکی یەکەم، رووسەکان توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن وسەرکەوتن بەدەست بێنن، دواتر یاریزانانی بارسێلۆنا لە سێ چارەکی تر ھەوڵی زۆریاندا بۆ سەرکەوتن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە کۆتاییدا لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ توانیان بە ئەنجامی ٨١ خال بەرامبەر ٦١ خاڵ، سەرکەوتن بەدەست بێنن.
بەم ئەنجامە یانەی رووسهكه لە سێیەم رووبەرووبوونەوەی بەرامبەر باسێنا، توانی سێیەم سەرکەوتن بەدەست بێنێت و سەرکەوێت بۆ قۆناخی پێشکۆتایی.
م
