پیلێ ده‌ستكه‌وته وه‌رزشییه‌كانی مه‌زاد ده‌كات
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێلێ بڕیاریداوه له پێشانگایه‌ك له به‌ریتانیا ئه‌و مێدالیایانهی به‌ده‌ستی هێناوه له‌گه‌ڵ پاسپۆرته‌كه‌ی نماییش بكات.
پێلێ له لێدوانێكدا، داوا له هه‌ودارانی ده‌كات پێشبڕكێ له‌سه‌ر كڕینی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لای خۆیان بیپارێزن و له ئاینده‌دا چیرۆكی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه بۆ نه‌وه‌كانیان بگێرنه‌وه.
پێلێ كه پێشتر 3 جامی جیهانی بردۆته‌وه و ئێستایش ته‌مه‌نی 75 ساڵه و ته‌ندروستی باش نییه و چه‌ندان جاریش هه‌واڵی مردنی بڵاو بۆته‌وه، ده‌یه‌وێت ئه‌م پاره‌یه‌ی له‌م مه‌زاده ده‌ستی ده‌كه‌وێت بیخاته نێو پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی له شاری سانتۆسی برازیلی كه پێشتر له‌و شاره له دایكبووه و ته‌مه‌نێكی زۆری یاریكردنیشی له‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ كردووه.
م
