هەڵبژاردەی كوردستان پلەی هەشتەمی بە دەستهێنا

هەڵبژاردەی كوردستان پلەی هەشتەمی بە دەستهێنا
ئەمرۆ شەممە یاری پۆلینكردنی هەڵیژاردەكان ئەنجامدرا، كە تیاییدا هەڵبژاردەی كوردستان رووبەرووی هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو بووە، لەم یارییەدا هەڵبژاردەی كوردستان تووشی دۆرانی سێیەم لەسەر یەكدی هات، دوای ئەوەی لە كاتی یاسایی یارییەكە بە ئەنجامی (1-1)گۆڵ یەكسانبوو و لە لێدانی یەكلاكەرەوە هەڵبژاردەی كوردستان بە ئەنجامی (4-2)گۆڵ تووشی دۆران هات.
تاكە گۆڵی هەڵبژاردەی كوردستان لە رێگەی عەبدوڵڵا كەیفی لە خولەكی 80 تۆماری كرد و هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو لە خولەكی 95 گۆڵی یەكسانبوونی تۆمار كرد.
لە لێدانی یەكلاكەرەوە هەردوو یاریزان ئەیوب ئەیاد و عەبدوڵڵا كەیفی گۆڵیان تۆمار نەكرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی كوردستان پلەی هەشتەمی پاڵەوانێتیەكەی بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
Top