سلیسائۆ دوو یاریزانی تری لەدەستدا

سلیسائۆ دوو یاریزانی تری لەدەستدا
ھەڵبژاردەی تۆپی پێ برازیل, پەتای پێکان بەرۆکیان بەرنادات و دوای پێکانی پێنج یاریزانیان, ئێستاش دوو یاریزانی ترییان توانای بەشداریکردنیان لە کۆپا ئەمێریکا نیە.

ئەمرۆ پێگەی ” Globo Esporte” بڵاویکردەوە, لویز گۆستاڤۆ بەرگریکاری ھەڵبژاردەی برازیل, بە ھۆی کێشەی خانەوادەکەیەوە لەسەر بریاری کارلۆس دۆنگای راھێنەر, کامپی ھەڵبژاردەکەی حێھێشتووە و ناتوانێت بەشدار لە کۆپا ئەمێریکا بێت.

لەلایەکی ترەوە, میراندای بەرگریکاری بە توانای سلیسائۆ, لە راھێنانەکانی دوێنی لە رانیدا ھەستی بە ئازار کردووە, ھەرچەند ئەو یاریزانە نایەوێت یەکەی مەشق و راھێنانەکانی ھەڵبژاردەکەی جێبێلێت, بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو بەرگریکارەش لە کوپا ئەمێریکا بێ بەش ببێت.




م
Top