سیمیۆنێ لەسەر پێشنیارەکەی فرانسیەکان ھاتە دەنگ
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو, بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فرانسا ھەوڵی ئەوەیانداوە سیمیۆنێ راھێنەری ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانا وەک راھێنەری وەرزی داھاتووی یانەکەیان دەست نیشان بکەن, بەڵام ناوبراو ئەو ھەوڵانەی یانەی فرانسی رەتدەکاتەوە.
ئەمرۆ ” جیانلۆکا دی مارتزیۆ” شارەزا لە بواری گواستنەوەکان ئاشکرای کردووە, سیمیۆنێ لە ھەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داھاتوو لە ئێستاوە پێکھاتەی رۆخێ بلانکۆس ئامادە بکات, بۆیە بە ھیچ شێوەیەک بیر لەو گرێبەستانە ناکات کە پێشکەشی کراون.
م
