مۆڕاتا بووه‌ته ئامانجی ئاتلێتكۆ مەدرید
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، رۆخیبلانكۆس مۆڕاتای كردووه‌ته ئامانجی خۆی بۆ به‌هێزكردنی هێڵی هێرشبردنی تیپه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌م هاوینه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش ده‌یه‌وێت سوود له‌و خاڵه وه‌ربگرێت كه له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆسدا هه‌یه‌تی و بۆی هه‌یه به 30 ملیۆن یۆرۆ مۆڕاتا بباته‌وه ریزه‌كانی و به نرخێكی زۆرتر بیداته یانه‌یه‌كی دیكه.
مۆڕاتا پێشتر یاریزانی ریال مه‌درید بوو، دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر روویكرده یانه‌ی یوڤی.
هێرشبه‌ره لاوه ئیسپانییه‌كه، كه ته‌مه‌نی 23 ساڵه، له لای خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه ته‌نیا ده‌چێته ئه‌و یانه‌یه‌ی كه هه‌لی زۆری یاریكردنی پێبدات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری زۆری بۆ رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه له یوڤی خستووه‌ته‌ڕوو.
هاوكات جگه له ئاتلێتیكۆ مه‌درید، هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی، چێڵسی و ئارسیناڵیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مۆڕاتا بۆ ریزه‌كانیان ده‌ده‌ن.
م
