ئەنچیلۆتی: مێرکاتۆ تەواو بوو
ئەنچیلۆتی رایگەیاند مێرکاتۆی بایرن بۆ هاوینی ئەمساڵ کۆتایی هاتووە.
بایرن هەریەکە لە ریناتۆ سانچێز و ماتس هامڵزی لە هاوینی ئەمساڵدا بردە ریزەکانییەوە.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان گوتی بازاڕی گواستنەوەمان داخست، گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکی نوێدا ناکەین و گۆڕانکاریش ئەنجام نادەین، دوو یاریزانمان هێناوە و ئەوە پێویستی تیپەکە دابین دەکات.
بایرن لە کڕینی ریناتۆ و هامڵسدا نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە.
م
