ژیاننامهی محمد علی کلای
موحەمەد علی کلای لە لایەن جیھانی وەرزشیەوە بە باشترین یاریزانی مێژووی بۆکسێن دەناسرێت، لە ژیانی وەرزشیدا ٦١ یاری بردۆتەوە و تەنھا ٥ جار دۆڕاوە و ھیچ کات بەرامبەر نەبووە. دەستکێشەکانی لە مۆزەخانەی (سمیسۆنیان) ی بەناوبانگی ئەمەریکیدا پارێزراوە.لە ١٩٨١ وازی لە وەرزشی بۆکسێن ھێنا، لە ١٩٨٤دا تووشی نەخۆشی (پارکینزۆن) بوو، پاشان لە ٢٠٠٥دا مەدالیای ئاشتی پێشکەشکراوە لە لایەن (جۆرج بوش) ی سەرۆکی ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەو کاتە. لێ ئێستادا خانەنشین بووە و باوکی ٧ کچ و ٢ کوڕە.
محمد علی کلای له ۱۹۷۵ دا مسوڵمانبووه و پابهندی به ئیسلامهوه ڕهنگی داوهتهوه له ڕهفتارو ههڵسوکهت و عیبادهتیدا.
ئامۆژگارى محمد علي كلاى پاڵەوانى ئەفسانەى كيك بۆكسێن بۆ كچەكانى..
جارێكيان محمد علی كلای پالهوانی ئهفسانهی كاتێك كچەكانى هاتن بۆ سەردانى باوكيان ڕووداوێك ڕوويداو، هاناى كچى بە شێوەيە ڕووداوەكەمان بۆ دەگێڕێتەوە:
“كاتێك لەكۆتاى دا گەيشتينە لاى باوكم و ئەو تيمەى كە لەگەڵى بوون، من و لەيلاى خوشكە بچوكم لەگەڵ كەسێكى پاسەواندا كە هەردووكمان جلێكمان لەبەردابوو كە جەستەمان لێوەى دياربوو. وەك هەميشە باوكم خۆى لەپشت دەرگاكە حەشاردابوو تا بمان ترسێنێت. كاتێك يەكترمان بينى زۆر يەكديمان لەباوەش گردو يەكديمان ماچ كرد.
باوكم بە ووردى تەماشاى ئێمەى كردوو، دواتر منى لەسەر باوەشى خۆى دانيشاند و قسەيكى بۆ كردم كە هەرگيز لەبيرم ناچێت. چاوى بڕيە نێو چاوانم و ووتى “هاناى ئەزيزم: هەموو ئەوشتانەى لەم جيهانە كە زۆر بەنرخ و گرانبەهان خودا ئافراندونى داپۆشروان كەس ناتوانێت بەئاسانى بەدەستيان بێنێت. ووتى، لەكوێدا دەتوانيت ئەڵماس بەدەستبێنێت؟ بێگومان لەقوڵاى زەويدا، كە داپۆشراو پارێزراوە. لەكوێ دەتوانيت مروارى بدۆزيتەوە؟ لە قوڵاى دەرياكاندايە و بە توێكڵێكى بەهێز داپۆشراوە و پارێزراوە!
لەكوێدا دەتوانيت ئاڵتون بدۆزيتەوە؟! لە قوڵاى كانياوەكاندا و بە چەندين چين لە بەردوو زيخ داپۆشراوە و دەبێت زۆر خۆت ماندو بكەيت تا پارچە زێڕێك بدۆزيتەوە!
زۆر بە ووردى سەيرێكى چاوەكانى كرد و ووتى” كچى ئازيزم جەستە تۆ پيرۆزە. زۆر پيرۆزتر و بەنرخترە لەهەموو ئەو شتانەى باسم كرد بۆت، كەواتە دەبێت جەستەى تۆش داپۆشراوبێت.”
*ههڵوێستی کلای له کاتی دروستکردنی ئهستیرهیهک بۆی له ناو شهقامی هۆڵيوود….
لە هۆڵيوود شهقامێک هەیە بە ناوی (شهقامی کەسە ناودارەکان ) کە لەو شهقامهدا ئەسیێرەیەک دروست کراوە و وەک ڕێزێک لە کەسە ناودارەکان ناویانی لەسەر نوسراوە ،،
کاتێک داوایان لە زۆرانباز محمد عەلی کلای کرد کە ئەستێرەیەک بۆ ئەویش لەسەر شهقامهکە دروست بکەن ڕازی نەبوو !
لە کاتێکدا ئەوە بە کارێکی زۆر گرنگ دا ئەنرێ !
زۆر سەریان سوڕما لە ڕازی نەبونی و ئەمە یەکەم جارە لە مێژوودا کەسێک بەوە ڕازی نەبێ !کاتێک لێیان پرسی بۆ ؟!
لە وەڵامدا ووتی :ناوی من وهکو ناوی پێغەمبەرەکەمە “محمد، صلى الله عليه وسلم” بە هیچ جۆرێ ڕازی نیم ناوی پێغەمبەرەکەم لەسەر زەوی بنوسرێ و خەڵک قاچی پیا بنێت !
لەبەر ناسراوی ئەم زۆرانبازە و ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی لە ژیانی بە دەستی هێناوە هۆلیوود بڕیاریان دا لەسەر دیوار ئەستێرەکەی ئەم دا بنێن یەکەم ناودارە کە تا ئێستا ناوی لەسەر دیوارەکە بێت لە کاتێکدا هەموو ناودارەکەنی تر ناویان لەسەر زەویەکە نوسراوە !
*ووته بهناو بانگهکهی (محمد علی کلای)
من جگهره ناکێشم بهڵام ههمیشه شقارتهیهک له گیرفانما،که دڵم بهرهو گوناهێک ئهڕوات شقارتهکه دا ئهگیرسێنم دهستم ئهخهمه بهر ئاگرهکهی،جا به خۆم ئهڵیم “علی” که تۆ بهرگهی ئاگری ئهم شقارتهیه ناگری چۆن بهرگهی ئاگری جهههننهم ئهگری!
محمد علی کلای ئەمرۆ شەممە ٤/٦/٢٠١٦ بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٤ ساڵی کۆچی دوایکرد.
م
