مێركاتۆی هاوین گه‌رمه
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌رسێ ئه‌ستێره‌كه‌ی هێرشبردنی بارسیلۆنا، مێسی و سوارێز و نه‌یمار، كه‌موكوڕی تێده‌كه‌وێت و پیتی ئێن جیاده‌بێته‌وه، كه مه‌به‌ست نهیمارە و به گوێره‌ی زانیاریی گۆڤاره‌كه، ده‌چێته پاریس سانجێرمان به بڕی 190 ملیۆن یۆرۆ، كه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كه پێشبینیی رۆیشتنی سێ ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، ئه‌وانیش تۆنی كرووس، جه‌یمس رۆدرێگز و كه‌ریم بنزێما، له به‌رامبه‌ریشدا دوو ئه‌ستێره‌ی كاندید كردووه، کە په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكه‌ن، ئه‌وانیش رۆبه‌رت لێڤاندۆڤسكی و ئیدین هازارد.
هه‌ر له راپۆرتی گۆڤاره‌كه‌دا هاتووه، یایا تۆرێی یاریزان مانچێسته‌ر سیتی روو له خولی چین ده‌كات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، راپۆرته‌كه پێی وایه گواردیۆلا بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌گوێرۆ ده‌دات.
فرانس فوتبۆڵ، كه ساڵانه له‌گه‌ڵ فیفا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی تۆپی پێی جیهان پێشكه‌شده‌كات، تیشك ده‌خاته سه‌ر دوو یاریزانی دیكه و ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، دانی ئالڤێش و خافیێر ماسكێرانۆ، هه‌ردوو یاریزانی بارسیلۆنا، په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵییه‌وه ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵوێست و باردۆخی پۆل پۆگبای ئه‌ستێره‌ی یوڤی ده‌خاته‌ڕوو، كه پێی وایه لە یۆرۆی 2016دا چاره‌نووسی پۆگبا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دوورنییه بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی پێشووی، كه مانچێسته‌ر یونایتده، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مۆرینیۆ داوای بكات، له به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت پارێزگاری لێ بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ئه‌لێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ری ئارسیناڵی له‌نده‌نی بباته ریزه‌كانییه‌وه.
راپۆرتی گۆڤاره‌كه له درێژه‌ی ورده‌كارییه‌كانیدا تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكیش گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان نوێده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه ئێرین رۆبن و تۆماس مۆله‌ر و ئارتۆرۆ ڤیدال له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشندا.
هاوكات باسی ئه‌وه‌شیكردووه، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ نزیكه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتدەوە بكات، پاش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتاییهات و به كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وته‌وه پاریسی به‌جێهێشت.
م
