زیدان لەسەر رۆیشتنی چوار ئەستێرەى یانەکەى هاتە دەنگ و ئەم بەرگریکارەشی دەوێت
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید داواى لە سەرۆک کردوە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ناڤاس و کاسیا و یانیزی سێ گۆڵچیەکەى یانەکە نەبێت.
زیدان رەتیشیکردۆتەوە پێویستی بە دی خیای گۆڵچی مانچستەر یونایتد هەبێت.
رۆژنامەى مارکا ئەوەشی ئاشکراکردوە کە زیدان بە سەرۆکی وتوە پێویستی بە دیگۆ لۆرێنتی بەرگریکاری یانەى ریۆڤالیکانۆ هەیە کە ئەمساڵ دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دوەکان.
ئەمە جگە لەوەى زیدان رەتیشیکردۆتەوە دەستبەرداری ئیسکۆی یاریزانی هێڵی ناوەراست ببێت.
م
