سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا ره‌خنه‌ى توند له بنزیما ده‌گرێت
ئه‌م وه‌ڵامه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران دواى ئه‌وه هات که که‌ریم بنزیماى یاریزانى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید به راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌که‌ى دیدى دیشانى به ڕه‌گه‌ز په‌رست وه‌سفکردبوو.
دواى دوورخستنه‌وه‌ى له پێکهاته‌ى کۆتایی هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسادا که‌ریم له‌لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى مارکاى ئیسپانى ڕایگه‌یاندبوو که دیشان به‌هۆى فشارى ڕه‌گه‌ز په‌رستییه‌وه له فه‌ره‌نسا، بڕیارى دورخستنه‌وه‌ى داوه له یارییه‌کانى یۆرۆى 2016.
له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه، ڤالس ده‌ڵێت بنزیما به‌و لێدوانه‌ى نه‌یتوانیوه وێنه‌ى ڕاسته‌قینه‌وه‌ى فه‌ره‌نسا نیشان بدات و ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز یاریزان بانگێشتى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا ناکه‌ن، ناکرێت گومانیش له دیشان بکرێت کارێکى له‌و جۆره‌ى کردبێت.
ڤالس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا تێکه‌ڵه‌یه‌که له سپى و ڕه‌ش و عه‌ره‌ب و توانیویانه ببنه نمونه‌ى پێکه‌وه ژیان له‌و وڵاته‌دا.
هه‌روه‌ها نابراو ده‌شڵێت: من ڕاهێنه‌رى فه‌ره‌نسا نیم، به‌ڵکو دیشان ڕاهێنه‌ره‌و ئه‌و یاریزانێکى باشیش بوو و هه‌موو شتێکى بۆ فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه‌و ئێستا کارێکى زۆر باش ده‌کات وه‌کو ڕاهێنه‌ر و ئه‌و به‌رپرسه له هه‌ڵبژاردنى یاریزانه‌کان.
م
