سیرینا و مورگوزا شەڕ بۆ بردنەوەی نازناوی رۆڵاند گارۆس دەکەن

سیرینا و مورگوزا شەڕ بۆ بردنەوەی نازناوی رۆڵاند گارۆس دەکەن
ئەمڕۆ شەممە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی کراوەی فەرەنسا لەسەر ئاستی کچان سیرینا ویلیامزی ئەمریکی یەکەمی ریزبەندی جیهان و گاربین مورگوزای ئیسپانی و چوارەمی ریزبەند کۆدەکاتەوە.

یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە کاژێر 4 ی ئێوارەی بەکاتی باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت و هەردوو تێسزانەکە رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە دەکەن، بەتایبەتیش مورگوزا کە تاوەکو ئێستا هیچ نازناوێکی پاڵەوانیەتییەکەی نەبردووە و چاوی لە بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی رۆڵاند گارۆسە.

سیرینا ویلیامز خاوەنی دوو نازناوی پاڵەوانیەتییەکەیە و لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتییەکە سەرکەوتنی بەسەر کیکی بیرتنسی هۆڵەندی تۆمارکرد و مورگوزاش لە سامانتا ستوسوری ئوسترالی بردەوە.



م
Top