باسكەی عێراق سەركەوت بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا

باسكەی عێراق سەركەوت بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا
لە وڵاتی ئوردن كۆتایی بە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ باسكە هات، بە بەشداریكردنی هەر پێنج هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن و لوبنان و ئێران و سوریا، كە تیاییدا سێ هەڵبژاردە سەركەوتن بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا، كە لە ئێران ئەنجام دەدرێت.
لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی عێراق توانی ببێتە ژمارەیەكی قورس و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و پلەی سێیەمی پاڵەوانێتیەكەی بە دەستهێنا و سەركەوت بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا، لە یەكەم یاری پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆران هات بەرانبەر پاڵەوانی پاڵەوانێتیەكە هەڵبژاردەی ئێران و لە یاری دووەم هەڵبژاردەی عێراق ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن بە ئەنجامی (80-84) خاڵ دۆرا، لە یاری سێیەم هەڵبژاردەی عێراق یەكێك لە باشترین یارییەكانی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو پێشكەش كرد و توانی بە ئەنجامی (88-87) خاڵ لە هەڵبژاردەی لوبنان بباتەوە و لە دواین یاری خۆی بە ئەنجامی (81-64) خاڵ لە هەڵبژاردەی سوریای بردەوە و بلیتی سێیەمی جامی نەتەوەكانی ئاسیای مسۆگەر كرد.
جێگەی باسە سەرۆك شاندی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەم پاڵەوانێتیە كاوە فەیسەل سەرۆكی پێشووی یانەی دهۆك و جێگری سەرۆكی ئێستای یەكێتی تۆپی باسكەی عێراق بوو و یاریزانێكی ئەمەیكی رەگەزنامەی عێراقی وەرگرتووە و ئێستا لە ریزی هەڵبژاردەكە یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top