رۆدیگه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی ده‌بێته‌ یاریزانی رۆما

رۆدیگه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی ده‌بێته‌ یاریزانی رۆما
یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كارگێری یانه‌ی شتوتگارت گه‌یشتۆته‌ رێیكه‌وتن له‌سه‌ر واژووكردنی گرێبه‌ستێكی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگه‌ر دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ پیشانیدا.
ئه‌م یاریزانه‌ 23 ساڵیه‌ له‌ هاوینی 2015 به‌شێوه‌ی خواستن له‌ شتوتگارته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریزی گورگه‌كانی رۆما كرد، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شداری 30 یاری كرد.
هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر به‌فه‌رمی راگه‌یاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ بێ ده‌نگن به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا دووپاتیانكردۆته‌وه‌ ئه‌م گرێبه‌سته‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌ به‌ بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ.





م

Top