دۆرتمۆند شوێن گرەوەی ھومێلسی دۆزییەوە
ئەمرۆ رۆژنامەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کردووە, بەرپرسانی دۆرتمۆند بۆ گواستنەوەی عومەر تۆپراک بەرگریکاری تورکی یانەی بایەر لیڤەرکۆزن, ئامادەن بڕی ٢٢ ملیۆن یورۆ پێشکەشی بەرپرسانی ئەو یانەیە بکەن, بەڵام بەرپرسانی لیڤەرکۆزن تا ئێستا وەڵامی ئەو گرێبەستەیان نەداوەتەوە.
تۆپراک وەرزی داھاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت, ھەربۆیە ئەگەر ئامادە نەبێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە, ئەوا بەرپرسانی لیڤەرکۆزن ناچارن ئەم وەرزە دەستبەرداری ببن.
م
