باوكی مه‌هدی بن عەتیە: كوڕه‌كه‌م پاره‌په‌رست و دڵڕه‌قه
باوكی مه‌هدی، گوتی "هیچ ره‌وا نییه ساڵانه 5 ملیۆن یۆرۆ وه‌رگرێت و یه‌ك درهه‌میش نه‌داته خێزانه‌كه‌ی، مه‌هدی ئێستا پاره ده‌په‌رستێت و ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، چۆن پاره كۆبكاته‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خێزانه‌كه‌ی، كه به ته‌واوی پشتی تێكردووه". باوكی بن عه‌تیه له مامه‌ڵه‌كردنی كوڕه‌كه‌ی رازی نییه‌و به بێئمهك وه‌سفی ده‌كات و ده‌ڵێت "كوڕه‌كه‌م له سزای خوا رزگاری نابێت، چونكه سیله‌ی ره‌حمی پچڕاندووه".
دایكی بن عه‌تیه، كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری وه‌هرانی مه‌غریبییه، مێرده‌كه‌ی به‌درۆده‌خاته‌وه‌و به‌رگری له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌رچه‌نده دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه په‌یوه‌ندی نێوان كوڕه‌كه‌ی و باوكی گه‌رموگوڕ نییه‌و ده‌ڵێت "من سوود له سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوڕه‌كه‌م وه‌رده‌گرم، به‌ڵام مێرده‌كه‌م به درۆ و بوختانكردن هه‌وڵ بۆ شێواندنی وێنه‌ی كوڕه‌كه‌م ده‌دات". هه‌روه‌ها دایكی بن عه‌تیه، گوتیشی "ئه‌گه‌ر مه‌هدی دڵێكی گه‌وره‌ی نه‌بایه به سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێستای نه‌ده‌گه‌یشت، له‌وه‌ته‌ی بووه‌ته پیشه‌گه‌ری تۆپی پێی وای له ئێمه كردووه له بارودۆخێكی ئاسووده‌دا بژین، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی باوكی ده‌یانكات درۆ و بوختانن، ئامانجی شێواندنی وێنه‌ی مه‌هدییه له‌پێش چاوی خه‌ڵكی".
دایكی بن عه‌تیه، گله‌یی له رۆژنامه‌كانی مه‌غریب كرد به‌وه‌ی هه‌موو شتێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و گوتی " له‌به‌رچی هه‌موو شتێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه بێئه‌وه‌ی له راستییه‌كه‌ی دڵنیابن؟! كوڕه‌كه‌م نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌تان ده‌كات و شه‌یدای مه‌غریبه، باشتر بوو قسه‌كانی باوكی پێڕابگهینن".
ئه‌و دایكه زیاتر باسی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت "كوڕه‌كه‌م زۆر پابه‌ندی ئایینه‌كه‌یه‌تی و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ئیسلام جێبه‌جێ ده‌كات، له‌وانه‌ش رێزگرتن له خێزانه‌كه‌ی". هه‌روه‌ها گوتیشی " له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مه‌هدی خاوه‌نی خێزانێكی بچووكه‌و زۆر باش به‌های باوكایه‌تی ده‌زانێت، ئه‌و به‌هایانه‌ش وایانلێكردووه ببێته كه‌سێكی خۆشه‌ویست له‌نێو خێزانه‌كه‌ی و هه‌موو خه‌ڵكیدا".
م
