لەتازەترین توێژینەوەدا بەهای ڕاستەقینەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ دیاری کرا

لەتازەترین توێژینەوەدا بەهای ڕاستەقینەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ دیاری کرا
بە پێی تازەترین توێژینەوە کە لە شاری لۆزان لە سویسڕا ئەنجام درا، بەهای ڕاستەقینەی ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهانی دیاری کراو، (مێسی) ئەستێرەی بارسا پێشەنگی لیستەکەی گرت.

بەگوێرەی تازەترین توێژینەوەی پەیمانگای توێژینەوە وەرزشییەکان، کە تایبەتە بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر نرخی ڕاستەقینەی یاریزانان و یانەکانی تۆپی پێ، دەریخست کە مێسی زۆرترین بەهای لە بازاڕدا هەیە و نرخەکەی دەگاتە 211 ملیۆن یۆرۆ ، لە دوای ئەویش هەردوو یاریزان نێیمار و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلەی دوەم و سێیەمیان گرتووە.
لەم توێژینەوەیەدا تەمەنی یاریزانەکە و کاریگەری لەسەرئەنجامەکانی یانەکەی گرنگی زۆری پێدراوە.

ئەوەی خوارەوەش لیستی بەهادارترین 10 یاریزانی جیهانە
1- لیۆنێل مێسی تەمەن 29 ساڵ یانەی بارسێلۆنا نرخ:211 ملیۆن یۆرۆ
2-نێیمار تەمەن 25 ساڵ یانەی بارسێلۆنا نرخ: 201 ملیۆن یۆرۆ
3- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەمەن 31 ساڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید نرخ: 137 ملیۆن یۆرۆ
4- ئەنتوان گریزمان تەمەن 25 ساڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید نرخ: 120 ملیۆن یۆرۆ
5- هاری کین یانەی تۆتنهام تەمەن 22 ساڵ نرخ: 112 ملیۆن یۆرۆ
6- ئەنتۆنی مارسیال یانەی ماچێستەر یۆنایتد تەمەن 20 ساڵ 111 ملیۆن یۆرۆ
7- لویس سوارێز یانەی بارسێلۆنا تەمەن 29 ساڵ 105 ملیۆن یۆرۆ
8- پاولۆ دیپالا یانەی یۆڤێنتۆس تەمەن 22 ساڵ 104 ملیۆن یۆرۆ
9- سێرجیۆ ئەگوێڕۆ یانەی مانچێستەر سیتی تەمەن 28 ساڵ 96 ملیۆن یۆرۆ
10- پۆل پۆگبا یانەی یۆڤێنتۆس تەمەن 23 ساڵ نرخ: 90 ملیۆن یۆرۆ


م
Top