هەڵبژاردەی كوردستان رووبەرووی ئەرمینیای رۆژئاوا دەبێتەوە
دوێنی پێنجشەممە لە قۆناغی هەشتەم هەڵبژاردەی كوردستان بەرانبەر هەڵبژاردەی پادانیا بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا تووشی دۆران هات و ماڵئاوایی لەسەر بە دەستهێنانی نازناوەی پاڵەوانێتیەكە كرد، لە بەرانبەردا هەڵبژاردەی ئەرمینیای رۆژئاوا تووشی دۆران هات لە بەرانبەر هەڵبژاردەی پەنجاب بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ.
براوەی ئەم یارییە لەگەڵ براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ساپمی و كۆریای یەكگرتووە یاری دەكات بۆ دەستنیشانكردنی پلەی پێنجەم و شەشەم
دۆراوەی یاری كوردستان و ئەرمینیای رۆژئاوا لەگەڵ دۆراوی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ساپمی و كۆریای یەكگرتووە دەكات بۆ دەستنیشانكردنی پلەی حەفتەم و هەشتەم
لە لایەكی ترەوە یارییەكانی پۆلینكردنی پلەكانی نۆیەم تا 12یەم بەردەوامە، كە ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو.
یاریكردن لەسەر پلەی نۆیەم و دەیەم
سۆماڵیا لاند - سیزیكلاند كاتژمێر 3ی ئێوارە بە كاتی كوردستان
یاریكردن لەسەر پلەی یازدە و دوازە
هەڵبژاردەی ریتیا توانی پلەی یازدەهەیەم بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی لە هەڵبژاردەی دوورگەكانی جاكوس بباتەوە، كاتی یاسایی یارییەكە بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ تەواو بوو و بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا هەڵبژاردەی ریتیا بە ئەنجامی (5-4)گۆڵ بردەوە، بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی دوورگەكانی جاكوس پلەی 12یەم و كۆتایی ریزبەندی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
