بارسا و یۆڤی له‌ یه‌كدی ده‌چن

بارسا و یۆڤی له‌ یه‌كدی ده‌چن
هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی و یوڤانتۆسی ئیتاڵی، وه‌رزی 2015 ـ 2016 به‌ پارێزگاریكردن له‌ نازناوه‌ ناوخۆییه‌كان بۆ وه‌رزی دووه‌م له‌دوای یه‌ك كۆتایی پێهێنا. دوای كۆتایی هاتنی وه‌رزی هه‌ردووكیان ده‌ركه‌وت جۆره‌ له‌یه‌كدی چوونێكی سه‌یر له‌نێوان بارسێلۆنا و یوڤانتۆسدا هه‌یه‌، ئه‌ویش له‌م 5 خاڵه‌دا روونده‌بێته‌وه‌:



1 ـ بارسێلۆنا و یوڤانتۆس توانیان هه‌ردوو نازناوی ناوخۆیی خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و جامی ئیسپانیا و ئیتاڵیا به‌ده‌ستبێنن.

2 ـ بارسێلۆنا و یوڤانتۆس توانیان پارێزگاری له‌ نازناوی خول و جام بكه‌ن بۆ وه‌رزی دووه‌م له‌دوای یه‌ك.

3 ـ هه‌ردوو تیپ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 91 خاڵ له‌ 29 بردنه‌وه‌، 4 یه‌كسانبوون و 5 دۆڕان نازناوی خولی وڵاته‌كانیان برده‌وه‌.

4 ـ بارسێلۆنا به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ حه‌وته‌می خول، كه‌ سیڤیلیا بوو، له‌سه‌ر یاریگه‌ی سێیه‌می خول كه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو، جامی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا، دوای گه‌یشتن به‌ كاتی زیادكراو.

5 ـ بۆ یوڤانتۆسیش به‌هه‌مانشێوه‌ بوو، كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ حه‌وته‌می خول، كه‌ ئه‌ی سی میلان بوو، له‌سه‌ر یاریگه‌ی سێیه‌می خول كه‌ رۆما بوو، جامی ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێنا، دوای گه‌یشتن به‌ كاتی زیادكراو.

















م
Top