سەرۆکی بایرن میونشن مژدەیەکی خۆش رادەگەینێت
کارل هاینس رۆمینێگی، سەرۆکی یانەی بایرن میونشن ئەمرۆ سەبارەت بەو هەواڵە هاتە دەنگ و گوتی” ئێمە ماوەیەکە ئاگاداری ئەوەین کە بەرپرسانی ریال مەدرید، هەوڵی گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی دەدەن، بەڵام دەمەوێت ئەو مژدەیە بە هاندەرانی یانەکەمان بدەم، رۆبێرت وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەکەمان بەردەام دەبێت.
ماوەیەکە بەرپرسانی ریال مەدریدی ئیسپانیا، هەوڵ بۆ گواستنەوەی لێڤاندۆڤسکی گۆلکاری باڤارییەکان دەدەن، هەربۆیە نیگەرانی لای هاندەرانی ئەڵمانی دروست کردبوو.
م
