لیۆنێل مێسی بۆ یاری چیلی ئامادە دەبێت
ڕۆژنامەکانی ئارژەنتینا بڵاویان کردووەتەوە، کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە، ئاماژەی کردووە، کە پێکانەکەی مێسی ڕێگر نابێت لەبەرانبەر بەشداری کردنی لە یەکەم یاری پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا کەلەگەڵ هەڵبژاردەی چیلی دەبێت.
هەر سەبارەت بە پێکانەکەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تانگۆ و یانەی بارسێلۆنا، تاتا مارتینۆ ئاشگرای کرد، کە پێکانەکەی مێسی قورس بوو، ئەو ئازارێکی زۆر بە بەشی خوارەوەی پشتی گەیشتووە، هەموومان نیگەرانین، بەڵام دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان بکەین.
ئاشکرایە، کە لیۆ میسی لە چارەگی یەکەمی گێمی دووەمدا، تووشی پێکان بوو، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش یاریگای جێهێشت، لەم یارییەشدا هەڵبژاردەی تانگۆ بە تاکە گۆڵێک یارییەکەی بەرانبەر هندۆراس بردەوە.
م
