راونیچ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رواننه‌كراو ماڵئاوایی له رۆڵاند گارۆس كرد
راونیچی نۆیه‌می پۆلێنی جیهان رووبه‌ڕووی ئا‌لبێرت رامۆس بووه‌وه، به ئاسانی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا و یارییه‌كه‌ی به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام پێ دۆراند.
تێنسزانه ئیسپانیه‌كه توانی به ئه‌نجامه‌كانی 6-2 و 6-4 و 6-4 سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر راونیچ تۆماربكات و خۆی گه‌یانده چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه،
له‌و قۆناخه‌شدا له ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تدا رووبه‌ڕووی ستان ڤاڤرێنكای سویسڕی ده‌بێته‌وه ، كه توانیبووی سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر ڤیكتۆر ترۆیسكی سڕبی تۆماربكات.
م
