بەهۆی ڕووداوێکی تەقە کردن هەڵبژاردەی بەڕازیل شوێنی مەشقەکانی دەگۆڕێت

بەهۆی ڕووداوێکی تەقە کردن هەڵبژاردەی بەڕازیل شوێنی مەشقەکانی دەگۆڕێت
هەڵبژاردەی بەڕازیل، کە خۆی بۆ پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا ئامادە دەکات، بەهۆی ڕووداوێکی تەقە کردن لە زانکۆی کالیفۆرنیا، شوێنی مەشقەکانی بۆ یاریگایەکی دیکە گواستەوە.



لەم بارەیەوە، میدیاکانی ئەمەریکا، بڵاویان کردووەتەوە، کە بەهۆی ڕووداوێکی تەقە لێکردن لە نێو زانکۆی کالیفۆرنیا، کە بووە هۆی کوشتنی دوو کەس، هەڵبژاردەی بەڕازیل کەمەشقەکانی لە یاریگای زانکۆکە ئەنجام دەدا، شوێنی مەشقەکانی بۆ یاریگایەکی دیکە گواستەوە، ، بە گوێرەی میدیاکان، بڕیارە ئەمڕۆ هەڵبژاردەی سامبا ئەمجارە مەشقەکانی لە یاریگای ستاب هاب دەست پێ بکاتەوە.



هەڵبژاردەی بەڕازیل بە سەرپەشتی کارلۆس دۆنگا، یەکەمین یاری خۆی لە پاڵەوانێتی کوپا ئەمەریکا ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەسەر یاریگای ڕۆز بۆل بەرانبەر هەڵبژاردەی ئەکوادۆر ئەنجام دەدات.






م
Top