ئیلیكای گۆندۆگان بووە یاریزانی مانچێستەر سیتی

ئیلیكای گۆندۆگان بووە یاریزانی مانچێستەر سیتی
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەفەرمی ئیلکای گۆندۆگانی یاریزانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی وەک یاریزانی نوێی یانەکە بە مێدیاکان ناساند.



گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانەی ئینگلیزییەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە و بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە پەیوەندیی بە ریزەکانی ستیزن کردووە.



25 ساڵییە ئەڵمانییەکە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکانی یۆرۆی 2016 ناکات و وەرزی داهاتوو لەگەڵ پێپ گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکات.



لە لێدوانێکیدا گۆندۆگان بە ماڵپەری یانەکەی راگەیاندووە زۆر دڵخۆشە بە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی و هیوادارم بتوانم لە ماوەیەکی نزیکدا خۆم لەگەڵ ئەو یانەیە بگونجێنم.






م
Top