کیانوش رۆستەمی تاکە هیوای کوردە لە ئۆڵێمپیادی ریۆی 2016 دا

کیانوش رۆستەمی تاکە هیوای کوردە لە ئۆڵێمپیادی ریۆی 2016 دا
کیانوش رۆستەمی، یاریزانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو ریکۆردی جیهانی بەناوی خۆیەوە لە یاری بەرزکردنەوەی قورساییدا تۆمارکرد.



کیانوشی کورد کە خەڵکی پارێزگای کرماشانی ئێرانە، لە میانی بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتیی فەجر کە لە تاران بەڕێوەچوو دوو ریکۆردی جیهانی بە ناوی خۆیەوە تۆمارکرد، ریکۆردی یەکەمی بەرزکردنەوەی قورسایی 170 کیلۆ بوو بە یەک جار و 175 کیلۆش بە جاری دووەم، ریکۆردی دووەمیش بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی قورسایی 220 کیلۆگرام بە دوو بڕگە کە لەسەر ئاستی کێشی خۆی لە جیهاندا ئەمە ریکۆردێکی مێژووییە.



کیانوش رۆستەمی کە کێشی 85 کیلۆگرامە یەکێک دەبێت لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران کە بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵێمپیادی رۆی 2016دا دەکات، پێدەچێ یەکەم کوردیش بێت لەو پاڵەوانیەتییە کە رکابەری لەسەر مێدالیاکان بکات.






م
Top