زێنەدین زیدان چارەنووسی ئیسکۆی یەکلاکردەوە
سەنتەرەکەی زیدان یەکەم سەنتەری وەرزشییە کە ئەو راهێنەرە دروستیدەکات و ناوی ZD5 ە و لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیە کە شاری یانەی یۆڤینتۆسە.
زیدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی بۆ من ئیتاڵیا واتە تۆرینۆ، لەبەرئەوەی منی کردە یاریزان و کەسایەتییەکی گەورە، دڵخۆشم بەکردنەوەی ئەکادیمیاکەم.
زیدان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە لەبارەی کاری ئێستای کە مەشقدانی یانەی ریال مەدریدە و قسەی لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ ریزەکانی ریال مەدرید کرد و گوتی ئەو لە یۆڤینتۆس زۆر باش گەشەی کردووە و یاریزانێکی باشە، ئاساییە ئەگەر یۆڤینتۆس بیر لە هێشتنەوەی بکاتەوە لای خۆی، با بزانین دواتر چی روودەدات.
زیدان دووپاتیکردەوە هێشتا لە ریال مەدرید باسی بازاڕی ئەم هاوینەیان نەکردووە و لەبارەی ئیسکۆوە گوتی ئەو یاریزانی ریال مەدریدە، من دەمەوێ لەگەڵماندا بەردەوام بێت، داهاتوویەکی باش چاوەڕێی دەکات.
سەبارەت بە پۆگباش گوتی یاریزانێکی مەزنە، هەموو یانەیەک حەز دەکات پۆگبا یاری بۆ بکات، بەڵام ئەو جارێ یاریزانی یۆڤینتۆسە، دەبێ چاوەڕێ بکەین.
م
