هەشت یاریزانی هەرێمەكان لە پاڵەوانێتیەكانی فیفا یاریان كردووە
لەم پاڵەوانێتیە هەشت یاریزانی هەڵبژاردەی هەرێمەكان یاری نێودەوڵەتیان لەگەڵ هەڵبژاردەی یەكەمی وڵاتەكانیان كردووە، كە تیاییدا پێنج یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان پێشتر لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریان كردووە، یاریزانەكانیش بریایت لە:
1- فراس ئیسماعیل(یاریزانی هەڵبژاردەی ئەبخازیا) ئەم یاریزانە بەرەگەز خەڵكی سوریا و 81 یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی سوریا یاریكردووە و 5 گۆڵی تۆماركردووە و لەریزی یانەی زاخۆ لە خولی عێراق یاریكردووە و ئێستا خاوەن رەگەزنامەی هەرێمی ئەبخازیایە و لەم هەڵبژاردەیە یاری دەكات.
2- ترۆند ئیرێك (یاریزانی هەڵبژاردەی ساپمی) دوو یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی نەرویج یاریكردووە.
3- مۆرتان مۆلدسكرێد (یاریزانی هەڵبژاردەی ساپمی) ئەم یاریزانە 9 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویج یاریكردووە و گۆڵێكی تۆماركردووە.
4- سەرهەنگ موحسین(گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی كوردستان) ئەم گۆڵپارێزی یانەی هەولێر پێشتر 22 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامداوە.
5- هەردی سیامند (یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان) ئەم یاریزانی یانەی هەولێر یەك یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامداوە.
6- جاسم محەمەد حاجی (یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان) ئەم یاریزانی یانەی زاخۆ پێشتر 16 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامداوە و گۆڵێكی تۆماركردووە.
7- خالید موشیر (یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان) ئەم یاریزانی یانەی دهۆك 24 یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامداوە و گۆڵێكی تۆماركردووە.
8- فەرحان شكور (یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان) ئەم یاریزانی یانەی هەولێر لەگەڵ هەڵبژاردە جیاوازەكانی عێراق یاریكردووە و گرنكترین بەشداریكردنی لە جامی جیهانی لاوان بوو، كە گۆڵكاری هەڵبژاردە و پاڵەوانێتیەكە بوو.
رێبین رەمزی
