مۆرتا بەمەرج دەگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید

مۆرتا بەمەرج دەگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید
ئەلڤارۆ مۆرتای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی، مەرجێكی دیاریكرد بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ریزی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.



ئەلڤارۆ مۆرتا لەمیانی لێدوانێكی لەبارەی مەرجەكەی ئاشكرایكرد، كە بەو مەرجە دەگەڕێتەوە ریزی یانەی ریاڵ مەدرید، لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكە جێگەی بێتەوەو بەشێوەی سەرەكی یاری پێبكرێت.



یاریزانە ئیسپانییەكە راشیگەیاند، یانەی ریاڵ مەدرید خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی گەورەیە، بۆیە ئەگەر من لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكە نەبم، ئەوە بەهیچ شێوەیەك ناگەڕێمەوە ریزی یانە مەدریدییەكە.



ئەم قسانە لەكاتێكدایە یانەی ریاڵ مەدرید لەهەوڵدایە، كە ئەلڤارۆ مۆرتا بگەڕێنێتەوە ریزی یانەكەی، كە پێشتر یارزانی خۆی بوو سێ‌ وەرز پێش ئێستا فرۆشتی بەیانەی یۆڤانتۆس.





م
Top