هەڵبژاردەی ئه‌رجه‌نتین بۆ له كۆپا ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه
رۆژنامه‌كانى ئه‌رجه‌نتین رایانگه‌یاند یه‌كێتى تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و یه‌كێتییه‌ی دواخست، كه بڕیاربوو له 30ى ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێن و ده‌ڵێن "له‌به‌رئه‌وه‌ی گومان ده‌كرێت چه‌ند سه‌رپێچییه‌كی ئیداری و ئابووری له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه ئه‌نجام درا بن، بۆیه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌رجه‌نتینی لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 90 رۆژدا لێكۆلینه‌وه له‌و بارودۆخه بكه‌ن".
دمیان دوبیلیت، سكرتێریی كارگێڕی یه‌كێتى تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "ئه‌و لیژنه‌یه دوای لێكۆلینه‌وه بڕیارێك ده‌رده‌كات، كه له‌وانه‌یه له ماوه‌ی ئه‌و 90 رۆژه‌دا هه‌موو چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین رابگیرێن، بێگومان له‌و حاڵه‌ته‌شدا پێویسته هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه وڵات و نه‌توانێت به‌شداری له كۆپا ئه‌مریكادا نه‌كات
م
