بۆچی ڤان گال بڕیاریداوه جارێكی دیكه قسه له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆ نه‌كاته‌وه
بكوژی یاری جوان
ئه‌وانه‌ی پێیانوایه مۆرینیۆ یاری جوان ده‌كوژێت، له‌و بڕوایه‌دان كه هانده‌رانی یانه‌ى شه‌یتانه سووره‌كان قبوڵی ئه‌وه ناكه‌ن یانه‌كه‌یان، كه هه‌میشه ترسێنه‌ری تیپه‌كانى به‌رامبه‌ر بووه، به پلانی به‌رگری یاری بكات و تام و چێژ و جوانیى شێوازی یاریكردنی پشتگوێ بخات. ئه‌وان پێیانوایه شه‌یتانه‌كان به‌وه رازی نابن مانچسته‌ر یونایتد وه‌ك چێڵسییه‌كه‌ی سه‌رده‌می مۆرینیۆ یاری و نازناوه‌كان به شێوازی به‌رگری و بێزاركه‌ر بباته‌وه.
ئیدگار داڤیدز، یاریزانى پێشووی هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی مانچسته‌ر یونایتد مه‌به‌ستیان گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه‌یان بێت بۆ سه‌ر سه‌كۆی نازناوه‌كان، ئه‌وا بڕیارێكی باش و راستیان داوه به دامه‌زراندنی مۆرینیۆ وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان، چونكه مۆرینیۆ پیاوی ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌كانه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن كه مۆرینیۆ بكوژی یاری جوانیشه و له‌وانه‌یه هانده‌رانی شه‌یتانه سووره‌كان به‌وه رازی نه‌بن".
پیاوی كاركردنه
چاودێران پێیانوایه هۆكارێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنى مۆرینیۆ له‌وه‌دایه كه زۆر حه‌زی له كاركردنه‌و هه‌رگیز ماندوو نابێت له‌و كاره‌ی له‌پێناو تیپه‌كه‌ی ده‌یكات.
رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی، له‌و باره‌وه رایگه‌یاند مۆرینیۆ پیاوی كاركردنه، هه‌ر له‌و رۆژه‌ی بووه راهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد وێنه‌كانى گرێبه‌سته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و نووسیبووی "گه‌ڕانه‌وه بۆ كار"، كه به بۆچوونی ئه‌و رۆژنامه‌یه "مۆرینیۆ زۆر به په‌رۆشه بۆ ده‌ستكردن به كاره‌كانى".
15 ملیۆنی زیاده
بێجگه له‌وه‌ی نرخی گرێبه‌ستی مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد، 45 ملیۆن پاوه‌نده بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری زیادكردن بۆ ساڵێكی دیكه‌ش، ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى پورتوگال ئاشكرایانكردووه، كه یه‌كێك له به‌نده‌كانى گرێبه‌سته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ر كاتێ مۆرینیۆ نازناوى خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپای بۆ مانچسته‌ر یونایتد برده‌وه، بڕی 15 ملیۆن پاوه‌ندی دیكه وه‌ك پاداشت وه‌رده‌گرێت. كه بێگومان ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه بۆ مۆرینیۆ، به‌تایبه‌تیش كه له وه‌رزى داهاتوودا ناتوانێت به‌شداری له چامپیۆنسلیگدا بكات. تیپه‌كه‌ی به‌شداری له یۆرۆپالیگدا ده‌كات و پێویسته بۆ ساڵى دواتر خۆی بگه‌ینێته چامپیۆنسلیگ.
خیانه‌تكاریشه
وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی شه‌یتانه سووره‌كان، به ئاسانى به‌سه‌ر مۆرینیۆدا تێنه‌په‌ڕی، به‌ڵكو ئه‌و رووداوه لێكه‌وته‌ی زۆری هه‌بوو. به‌تایبه‌تیش تێكچوونى په‌یوه‌ندی یه‌كجاره‌كی نێوان مۆرینیۆ و مامۆستایه‌كه‌ى، یاخود هاوڕێ هه‌ره نزیكه‌كه‌ی، كه لویس ڤان گاله. چونكه به‌قسه‌ی رۆژنامه‌ى The Sunى به‌ریتانى، ئه‌و راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ى زۆر به‌هێزی له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ هه‌بوو، پێكه‌وه‌ش له ده‌سته‌ى راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا كاریان كردووه، هه‌ستده‌كات مۆرینیۆ خیانه‌تى لێكردووه‌و له پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی لێداوه. وه‌ك ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه باسیده‌كات "ڤان گال بڕیاریدا بۆ یه‌كجاری په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ بپچڕێنێت و جارێكی دیكه قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كاته‌وه". رۆژنامه‌كه هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ڤان گال پێیوایه مۆرینیۆ خیانه‌تی لێكردووه، چونكه پێینه‌گوتووه دانوستانى له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد ده‌ستپێكردووه له‌و رۆژه‌وه كه له راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی ده‌ریانكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دوایت یۆركی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ى شه‌یتانه سووره‌كان و شرۆڤه‌كاری ئێستای تۆپی پێ، پێیوایه مۆرینیۆ و مانچسته‌ر یونایتد خیانه‌تیان له رایان گیگزی ئه‌فسانه‌ى یانه‌كه كردووه، چونكه وه‌ك یۆرك ده‌ڵێت "گیگز 3 ساڵه یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ده‌رفه‌تی پێبده‌ن ببێته راهێنه‌ری شه‌یتانه سووره‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه خیانه‌تیان لێ‌كرد
م
