بنزیمە باس لەهۆكاری دورخستنەوەی لەپێكهاتەی فەرەنسا دەكات
كەریم بنزمە لەمیانی لێدوانێكی دیدی دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا تۆمەتباردەكات بە "كەسێكی رەگەزپەرست"، كە بەقسەی خۆی هەر ئەوەش وایكردووە لەریزی پێكهاتەی فەرەنسا دوربخرێتەوە.
یاریزانە فەرەنسییە دڵتەنگی خۆی نەشاردەوە بەوەی لەریزی هەڵبژاردەی فەرەنسا دورخراوەتەوەو لەیۆرۆی 2016 بێبەشكراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە لەم مانگدا یارییەكانی یۆرۆی 2016 لەوڵاتی فەرەنسا بەرێوەبچێتو بەپێی بڕیارێكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا، كەریم بنزمە بۆی نییە لەپێكهاتەی فەرەنسا یاری بكات، ئەوەش بەهۆی ساغبوونەوەی تاوانێك لەسەری.
م
