لیۆنێل مێسی به‌شداریی یاریی یه‌كه‌م یاریی كۆپا ئه‌مریكا ناكات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان میسی به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌یاری دۆستانه‌ی ئه‌رجه‌نتین و هیندۆراس دووچاری بوو هێشتا چاك نه‌بۆته‌وه و له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌شیه‌وه به‌رنامه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات له‌پێكانه‌كه‌ی چاكبێـته‌وه .
هه‌روه‌ها میسی له ئێستادا له‌به‌رشه‌لۆنه‌یه بۆ ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ی له باج دراوه‌ته پاڵ و ئه‌وه‌ش زیاتر واده‌كات ئه‌و یاریزانه له‌یاریی یه‌كه‌می ئه‌رجه‌نتین له‌به‌رامبه‌ر چیلی له‌پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا ئاماده نه‌بێت .
ئه‌رجه‌نتین له‌یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چیلی و په‌نه‌ماو بۆلیڤیا له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مدا رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
م
